گرنگ

گوتەبێژى حکومەتى هەرێم زانیارى نوێى لەبارەى ناردنى 700 ملیارەکە ئاشکراکرد

2023-11-21

 

گوتەبێژى حکومەتى هەرێم زانیارى نوێى لەبارەى ناردنى 700 ملیارەکە ئاشکراکرد

بوار: دهۆک
پێشەوا هەورامانی گوتەبێژى حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، نووسراوی فەرمیان بۆ ناردنی 700 ملیارەكە كردووەو چاوەڕێی بەغدان پارەکە بنێرێت.

پێشەوا هەورامانی، ئەمرۆ دوو شەممە رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوی فەرمی کردووە بۆ ناردنی 700 ملیارەکەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژانی داهاتووش لەگەڵ هاتنی پارەکە، خشتەی مووچە ڕادەگەیەنرێت.

گوتەبێژی حكومەت لەبارەی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵیش گوتی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندیدایە لەگەڵ سەرۆک وەزیران حکومەتی فیدراڵ بۆ ئەوەی ئەو سێ مانگەشی کە دەمێنێت، بدرێت و مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color