گرنگ

کیم بە مانگی دەستکرد سیخوڕی بەسەر ئەمریکاوە دەکات

2023-11-26

 

کیم بە مانگی دەستکرد سیخوڕی بەسەر ئەمریکاوە دەکات
بوار:

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور پشکنینی بۆ ئەو وێنانە کردووە، کە لەلایەن مانگی دەستکردی سیخوڕییەوە لە بنکەکانی ئەمریکا لە هاوای و کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی کارل ڤینسۆن و شارەکانی کۆریای باشوور گیراوە.

ئاژانسی رۆیتەرز ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ ئون پشکنینی ئەو وێنانەی کردووە، کە چەند رۆژێکە لەلایەن مانگی دەستکردی سیخوڕی کۆریای لە بنکەکانی ئەمریکا لە هاوایی و کەشتی فڕۆکەهەڵگری کارل ڤینس باکوورەوە گیراوە،.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، وێنەی شارەکانی کۆریای باشووریش پیشانی سەرۆکی کۆریای باکور دراوە، کە دوێنێ هەینی لە مانگی دەستکردی سیخوڕیەوە وەرگیراوە، کە پیۆنگیانگ لە بیست و یەکەمی ئەم مانگەدا هەڵیدا بۆ بۆشایی ئاسمان.

ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە، کیم جۆنگ ئون، دوێنێ هەینی، ناوەندی کۆنترۆڵکردنی ئیدارەی گشتی ویلایەتی تەکنەلۆژیای ئاسمانی لە پیۆنگیانگ پشکنیوە و پێشکەوتنی کارەکانی بۆ ئامادەکاری بۆ بەکارهێنانی مانگی دەستکردی سیخوڕی پیشاندراوە.

کیم جۆنگ ئون ستایشی هەوڵەکانی هەڵدانی سەرکەوتووانەی وڵاتەکەی بۆ مانگی دەستکردی سیخوڕی "مالیگیۆنگ-١" کرد، هەروەها ئەوەی بە ڕووداوێکی سەرسوڕهێنەر وەسف کردووە.

کۆریای باکور شەوی سێشەممەی ڕابردوو مانگی دەستکردی "مالیگیۆنگ-1"ی بە جۆری نوێی مووشەکی "چۆلیما-1" هەڵدا، دوای ئەوەی دووجار لە مانگەکانی ئایار و ئابدا لەو هەوڵە شکستیهێنا.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color