گرنگ

نەبەغداد پارە بۆ هەرێم دەنێرێت و نەهەرێمیش نەوت تەسلیم دەکات


 

ئیبراهیم عەلی

هەرێم و بەغدا رێککەوتوون، هەرێم داهاتی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بەنرخی سۆمۆ بۆ بەغدا رەوانە بکات لەگەڵ نیوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم. لەبەرامبەردا بەغدا سەدا ١٢،٧ بەشە بودجەی هەرێم بنێرێت.
بەپێی نرخی فرۆشتنی نەوت کۆمپانیای سۆمۆ بێت هەرێم مانگانە دەبێت بەنیوەی داهاتی ناوخۆوە نزیکەی ٧٥٠ ملیار دینار بۆ بەغدا بنێرێت و لەبەرامبەریشدا بەغدا تریلیۆنێک دینار بۆ هەرێم بنێرێت. بەڵام شیعەکان زیرەکانە بڕگەیەکیان لەیاساکە جێگیرکردووە تا هەرێم سوود لەو پارەیە زیادەیە نەبینێت کە لەو ڕێککەوتنە دەبێت بۆ هەرێم بێت. بڕەکەی دەکاتە نزیکەی ٢٥٠ ملیار دینار.
ئەو بڕگەیەی جێگیرکراوە لەپڕۆژە یاسای بودجە بریتییە لەوە کە ئەگەر هەرێم داهات نەگێڕێتەوە بەغدا ئەوا بەغداش هیچ بڕە پارەیەک نانێرێت و بەهیچ جۆرێکیش کار بەلێبڕین ناکرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەم یاسایە. واتە ئەگەر دەستەواژەکان سادە بکەینەوە ئامانجی شیعەکان لەجێگیرکردنی ئەو بڕگەیەیە ئەوەیە ئەگەر هەرێم پارەی نەناردەوە ئەوا ئەوانیش هیچ نەنێرن. کار نەکردن بەلێبڕین واتە ئەوە قبوڵ ناکرێت تەنیا بەشێوەی حیسابی هەرێم بڵێت مافی ئێمە لەیاسای بودجە بریتییە لە تریلیۆنێک و داهاتی ئێمەش بەو شێوازەی لەبودجە دیاریکراوە ٧٥٠ ملیار دینارە، کەواتە دەبێت ٧٥٠ ملیار کەمبکرێتەوە لە تڕیلۆنێک دینارو باقیەکەی دیکە کە ٢٥٠ ملیار دینارە بۆ هەرێم بنێردرێت و داهاتەکەی دیکەش لەدەست هەرێم بنێردرێتەوە.
ئەو شێوازە رێککەوتنەی بۆ یاسای بودجەکراوە زیاتر رێککەوتنێکی سیاسییە لەنێوان پارتی و شیعە.
شیعە دەیەوێت یاسای بودجە پەسەندبکرێت بێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێم بێت و پارتیش بەو ڕێککەتنە لەڕێگەی یاسای بودجەوە شەرعیەتێکی یاسایی و دەستووری دەدات بەفرۆشتنی نەوتی هەرێم.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color