بانکی رافیدەن دەست بە هەڵمەتێک بۆ کردنەوەی ئەژمار بۆ هاووڵاتیان دەکات
بوار: بەغدا
بانکی رافیدەن، ئەمڕۆ شەممە دەستپێکردنی کەمپینی پشتبەستن بە پارەدانی ئەلیکترۆنی و کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ هاووڵاتیان ڕاگەیاند.
بانکە لە هەڵمەتەکەیدا لە رێگەی تیمەکانییەوە، سەردانێکی بەرفراوان بۆ خاوەن دوکانەکان و ناوەندە بازرگانییەکان و زانکۆکان و کەرتەکانی دیکە ئەنجامدەدات، ئەوەش بۆ روونکردنەوەی خزمەتگوزاری و ئاسانکارییە بانکیانەی، کە پێشکەش بە کڕیاران دەکرێت.
هەروەها تیمەکان ، ڕێکارەکانی کردنەوەی ئەژمێری بانکی و هەنگاونان بەرەو وەرگرتنی پارەی ئەلیکترۆنی لە مامەڵە داراییەکانی ڕۆژانەدا بۆ ئەو کەسانە رووندەکاتەوە، کە دەیانەوێت لە بانکەکە سودمەندبن.