گرنگ

سودانی بەهۆی شەڕی غەزەوە پشتوانییەکانی ئەمریکا لەدەستدەدات

2023-11-28

 

سودانی بەهۆی شەڕی غەزەوە پشتوانییەکانی ئەمریکا لەدەستدەدات
بوار: بەغدا
حسێن حەبیب پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق، پشتڕاستیکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەهۆی هەڵوێستی لەسەر ڕووداوەکانی کەرتی غەزە، پشتیوانییەکی زۆری ئەمریکای لەدەستداوە.

حەبیب لە لێدوانێک بۆ بەغداد یەوم رایگەیاند، هەڵوێستی محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە پرسی فەلەستین جێگای شانازییە و لەلایەن گەلی عێراقەوە پاڵپشتی دەکرێت، کە بەهۆی ئەو هەڵوێستانەشەوە پشتگیرییەکانی ئەمریکاشی لەدەستداوە.

ئەو راشیگەیاند، سەرەرای ئەوەی سودانی پاڵپشتییەکانی ئەمریکای بۆ حکومەتەکەی لەدەستداوە، بەڵام بەردەوامە لەسەر ستراتیژی پشتیوانیکردنی ئەو دۆسیەیە بە دەستپێکردنی ناردنی کۆمەک و هەوڵەکانی بۆ چارەسەری دۆخی غەزە.

هەروەها رایگەیاند، دەبێت هەموو گەلی عێراق پشتوانی خەڵکی غەزەو فەڵەستین بکەن، کە بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە رووبەرووی توندوتیژی گەورە بوونەتەوە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color