گرنگ

ناتانیاهۆ بە مەرج رازییە بە درێژکردنەوەى ئاگربەست لە غەزە

2023-11-28

 

ناتانیاهۆ بە مەرج رازییە بە درێژکردنەوەى ئاگربەست لە غەزە

بوار:
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکای ئاگادارکردووەتەوە، کە ئیسرائیل بە تەواوی هێزەوە هەڵمەتەکانی لە غەزە دەستپێدەکاتەوە، هەر کە ئاگربەستی کاتی کۆتایی هات.

نەتانیاهۆ مەرجێکى بۆ درێژکردنەوەى ئاگربەست راگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر چەکدارانى غەزە هەموو ڕۆژێک ئاسانکاری بۆ ئازادکردنی ١٠ بارمتەی دیکە بکەن، وەک ئەوەی بەپێی ڕێکەوتنەکەى قەتەر، پێشوازی لە درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە دەکات.

ئەو روونیشیکردەوە، بۆ ئازادکردنى هەر 10 بارمتەیەکى ئیسرائیلى رۆژێک ئاگربەست درێژ دەکرێتەوە.

پێشتر کۆشکی سپی بڵاویکردەوە "بایدن و نەتانیاهۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕێککەوتوون لەسەر بەردەوامبوون لە کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بایدن پێشوازی لە "ئازادکردنی بارمتەکان لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا" کردووە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color