گرنگ

هۆشدارى لەبارەى تەمەن و تواناى جەستەیی و بیرى بایدن دەدرێت

2023-11-28

 

هۆشدارى لەبارەى تەمەن و تواناى جەستەیی و بیرى بایدن دەدرێت
بوار:

لەگەڵ چڕبوونەوەی کێبڕکێکان و ساڵێک پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا، قسەکردن لەسەر تەمەنی جۆ بایدن و شایستەیی بۆ خۆکاندیدکردن لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا زیاتربوون.

ڕۆنی جاکسۆن، نوێنەری کۆمارییەکانی ویلایەتی تەکساس، پزیشکی پێشووی کۆشکی سپی، ڕایگەیاندووە، تەمەنی بایدن و دابەزینی توانای بیرکردنەوەى جێگەى نیگەرانین.

ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی "فۆکس نیوز"ی ئەمریکی راشیگەیاند، تواناى جەستەیی و بیرکردنەوەى دابەزینی بایدن بە خێرایی ڕوودەدات، وەک وتم گرنگیم بە سێ سەرۆک داوە، بۆیە دەتوانیم ئێستا لەو بارەوە نیگەرانى رابگەیەنم.

جاکسۆن لە سەردەمی ئیدارەی جۆرج بوش و باراک ئۆباما و دۆناڵد ترەمپ وەک پزیشک کاری کردووە و پێشتر زەنگی ئاگادارکردنەوەی لەبارەی تیژی بیرى بایدن دابوو، تەنانەت داوای کردبوو تاقیکردنەوەی مەعریفی بۆ بکرێت یان لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٤ بکشێتەوە.

بایدن هەفتەى رابردوو ئاهەنگی 81 ساڵەی لەدایک بوونی خۆی گێرا، کە ئەو پزیشکە ئەوەشى راگەیاند، باوەڕپێنەکراوە، کە ئەگەر بزانن بایدن لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا چەندە خراپتر بووە، ئێمە توانای ئەوەمان نییە ئەم پیاوە بۆ ماوەی ئەم خولە لە پۆستەکەیدا بهێڵینەوە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color