گرنگ

چوارچێوەى هەماهەنگى داواى ناوى کاندیدێک بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمان لە سوننەکان دەکات

2023-11-28

 

چوارچێوەى هەماهەنگى داواى ناوى کاندیدێک بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمان لە سوننەکان دەکات
بوار: بەغدا
چوارچێوەى هەماهەنگى داواى ناوى کاندیدێک بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە لایەنە سونییەکان دەکات و جەختیش دەکاتەوە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە کاتى خۆى بەرێوەچێت.

شەوى رابردوو هاوپەیمانى چوارچێوەى هەماهەنگى بە بەشدارى محەمەد شیاع سودانى کۆبووەوە، کە بە گوێرەى راگەیەنراوى کۆبوونەوەکە، ئەو لایەنانە لە کۆبوونەوەکەدا جەختیانکردووەتەوە، کە دەبێت بەزوویی سەرۆکى نوێى پەرلەمانى عێراق هەڵبژێرێت.

هەر بە گوێرەى راگەیەنراوەکە، لایەنەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى پەیامێکیان ئاراستەى لایەنە سونییەکان کردووە، بۆ ئەوەى بەزوویی ناوى کاندیدێک پێشکەش بکەن، بۆ ئەوەى لە پەرلەمان دەنگى لەسەر بکرێت و سەرۆکى نوێ هەڵبژێرێت.

لە راگەیەنراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە، کە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانیش لەو وادەیە بەرێوەدەچێت بۆى دیاریکراوە، کە 18ى مانگى داهاتووە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color