گرنگ

ناوى کاندیدەکان بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمان ئاشکرادەکرێت

2023-11-28

 

ناوى کاندیدەکان بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمان ئاشکرادەکرێت

بوار: بەغدا
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار ناوی ئەو کاندیدانەی ئاشکراکرد، کە ئەگەر هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانى عێراق پێشنیازبکرێن.

سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد، ئەو ناوانەى لە کۆبوونەوەکان پێشنیاز کراون بریتین لە: سالم مەتە عيساوى، شەعلان كەريم، عەبدولکەریم عەتبان، مەحمود مەشهەدانى.

سەرچاوەکە باسى لەوەش کرد، کە ئەو ناوانە لەلایەن لایەنە سونییەکان پێشنیازکراون و رەنگە ناوێک یان دوو ناو یەکلابکرێتەوەو وەک کاندیدى پۆستى سەرۆکى پەرلەمان پێشکەش بکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، شەوى رابردوو چوارچێوەى هەماهەنگى کۆبووەوەو بە بەیاننامەیەک داواى لە لایەنە سونییەکان کرد، ناوى کاندیدەکان بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆکى پەرلەمان یەکلابکەنەوە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color