گرنگ

سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق ره‌تیدەکاتەوە ئەفسەرێکى لیواکانى دەستگیرکرابێت

2023-11-29

 

سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق ره‌تیدەکاتەوە ئەفسەرێکى لیواکانى دەستگیرکرابێت

بوار:
سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق رەتیکردەوە، ئەفسەرێک لە لیواکانى سەرۆکایەتى کۆمار دەستگیرکرابێت.

لە روونکردنەوەیەکدا سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق رایگەیاندووە، بەشێک لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا هەواڵی دەستگیرکردنی ئەفسەرێکیان بڵاوکردەوە، کە بانگەشەی ئەوەیان کرد سەر بە لیوای دووی سەرۆکایەتیی کۆمارە، کە ئەرکی پاراستنی سەرۆکایەتی کۆماری پێسپێردراوە.

سەرۆکایەتییەکە راشیگەیاندووە، ئێمە ئەوە ڕەتدەکەینەوە کە کەسێک بەناوى (محەممەد مستەفا) هەبێت و لە هەردوو لیوای سەرۆکایەتی هەبێت و دەستگیرکرابێت.

هەروەها روونیکردووەتەوە، ئەوەشى دەستگیرکرابوە، ناسنامەی ساختەی هەبوو و پێشتریش ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوەو پەیوەندى بە لیواکانى سەرۆکایەتى کۆمارەوە نییە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color