گرنگ

گروپە چەکدارییەکانی عێراق هێرشەکانیان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا زیاتر دەکەن

2023-11-30

 

گروپە چەکدارییەکانی عێراق هێرشەکانیان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا زیاتر دەکەن

بوار: بەغداد

تۆڕی هەواڵی نیوز ویکی ئەمریکی رەتیکردەوە، کە گروپە چەکدارییەکانی سەر بە عێراق رازی بووبن بە راگرتنی هێرشی موشەکی و درۆنییەکانیان بۆ سەر بنکەو بارەگا سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا.

تۆڕەکە لە زاری سەرچاوەیەکە بڵاویکردووەتەوە، کە گروپە چەکدارییەکان لەدوای بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پەنتاگۆن رەتیانکردووەتەوە، کە هێرشەکانیان بۆ سەر بنکەو بارەگا سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا راگرتبێت.

تۆرەکە لە بەیاننامەیەکی یەکێک لەو گروپانە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، کە نەک ئەو گروپانە هێرشەکانیان رانەگرتووە، بەڵکو بەڵێنیشیان داوە، کە لەمەولا هێرشەکانیان زیاتر چردەکەنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە دوو رۆژ پێش ئێستا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بڵاویکردەوە، کە هێزە چەکدارییەکانی عێراق سەرجەم هێرشەکانیان بۆ سەر بنکەو بارەگا سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا راگرتووە.

هێزەکانی ئەمریکا لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە لە فەلەستین زیاتر لە ٧٣ جار هێرشیان کراوەتە سەر، کە بە گوتەی پنتاگۆن، هێرشەکان بووەتە هۆی برینداربوونی نزیکەی ٩٠ سەربازی ئەمریکی.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color