گرنگ

عامری: ئەم هەڵبژاردنانە تەحەدایەکی ڕاستەقینەیە بۆ ئێمە

2023-11-30

 

عامری: ئەم هەڵبژاردنانە تەحەدایەکی ڕاستەقینەیە بۆ ئێمە
بوار:
هادى سەرۆکی هاوپەیمانی “نبنی” و ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی “بەدر”، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە بڕیارە مانگی داهاتوو بەڕێوە بچێت، بە “تەحەدای ڕاستەقینە” بۆ هێز و لایەنە بەشداربووەکان لە پڕۆسەی سیاسی لە عێراقدا وەسفکرد.

عامرى لەمیانى لێدوانێکى وتى: توانیمان، لە ماوەیەکی کورتدا، سێ سەرکەوتن بەدەست بهێنین، کە یەکەمیان بنیاتنانی دەوڵەت و یاسادانانی دەستوور و... پەرلەمانێک بەگوێرەی دەستور پێکبهێنێت، دووەمیان کشانەوەی داگیرکاری بوو لە عێراق، سێیەمیش سەرکەوتن بوو بەسەر داعشی تیرۆریستیدا.

وتیشى: توانیمان پێکهاتەیەکی جیهادی دروست بکەین کە داهاتوویەکی لە عێراقدا هەبێت، مەبەست لەو قسەى هێزەکانى حەشدى شەعبى بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە هانی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان دەدەین، کە ئەرکێکە بۆ هەمووان"، جەختیشیکردەوە، ئەم هەڵبژاردنانە تەحەدایەکی ڕاستەقینەن بۆ ئێمە و ئەرکی ئەمڕۆمان ئەوەیە کە هانی خەڵک بدەین بەشداری تێدا بکەن.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color