گرنگ

داوای هەڵوەشاندنەوەی حزبەکەی حەلبوسی دەکرێت

2023-11-30

 

داوای هەڵوەشاندنەوەی حزبەکەی حەلبوسی دەکرێت

بوار،
فەرمانگەی پارتە سیاسیەکان سەربە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان داواکاری و سکاڵای هەڵوەشاندنەوەی حزبی تەقەدومی بەسەرۆکایەتی مەحەمەد حەلبوسی ئاڕاستەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان کرد.

فەرمانگەی پارتە سیاسیەکان لەسەر بنەمای سکاڵای شەش کەس کە پەرلەمانتار و کەسایەتی سیاسین دژی حزبی تەقەدوم تۆماریانکردووە و حزبەکە تۆمەتبار دەکەن بەئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمەریکی بەناوی BGR کە کەسی یەکەمی ئیسرائیلیە.

فەرمانگەی پارتە سیاسیەکان ئەوەی ڕاگەیاندووە، لە دانیشتنی فەرمانگەکەیان لەسەر دۆسیەکە بڕیارینداوە پرسی هەڵوەشاندنەوەی حزبی تەقەدوم بە دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان بسپێرن و چاوەڕێی وەڵامی دەستەکە دەکەن.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color