گرنگ

عێراق لەسەر حسابى نەوتى هەرێم هەناردەى نەوتى کەمدەکاتەوە

2023-12-02

 

عێراق لەسەر حسابى نەوتى هەرێم هەناردەى نەوتى کەمدەکاتەوە
بوار:
عێراق لەسەر حسابى نەوتى هەرێمى کوردستان هەناردەى نەوتى کەمدەکاتەوە، ئەوەش وەک پابەندبوونێک بە بڕیارەکانى ئۆپیک پڵەس، بۆ کەمکردنەوەى رێژەى هەناردەى نەوت.

وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، لە مانگى ئازارى داهاتوو بڕى کەمکردنەوەى هەناردەى نەوت بۆ دوو هێندە زیاد دەکات، کە ئێستا خۆبەخشانە رۆژانە 211 هەزار بەرمیل کەمتر دەنێرێتە بازاڕەکانى جیهان.

وەزارەتى نەوتى عێراق وەک پابەندییەک بۆ بڕیارەکانى ئۆپیک پڵەس، ئەو بڕیارەى داوە، کە هەفتەى رابردوو وڵاتانى ئەندامى ئۆپیک پڵەس کۆبوونەوەو بڕیاریاندا بڕى کەمکردنەوەى هەناردە رۆژانە لە دوو ملیۆن بەرمیلدا بهێڵنەوە.

بە گوێرەى سەرچاوەیەکى ئاگادار، عێراق دڵنیایە لەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم بەم نزیکانە دەستپێناکاتەوە، بۆیە رێژەى کەمکردنەوەى هەناردەى نەوتى لە 211 هەزار بەرمیلى رۆژانەوە بۆ 422 هەزار بەرمیل بەرزدەکاتەوە.

توانای هەناردەکردنی نەوتی ئێستا 3 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا، کە ئەو ژمارەیەش لە بودجەدا ئاماژەی پێکراوە، هاوکات توانای پاڵاوتنی نەوت لە پاڵاوگەکاندا زیاتر لە 800 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color