داهاتى نەوتى عێراق بۆ مانگى 11 زیاتر لە 8 ملیار دۆلار بووە
بوار:
وەزارەتی نەوتی عێراق رێژەى هەناردەو داهاتی فرۆشی نەوتی مانگی تشرینی دووەمى ئاشکراکرد، کە داهاتەکەى زیاتر لە هەشت ملیار دۆلارە.
به‌پێی ئاماری كۆتایی مانگی تشرینی دووەمی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له مانگی تشرینی یەکەمدا ١٠٢ ملیۆن و ٩٧٥ هه‌زار و ٧٨٢ به‌رمیل بووە.
هەر بەپێى ئامارەکە، كۆی گشتی داهاتی فرۆشی نەوت لە مانگی رابردوودا هەشت ملیار و ٥١٢ ملیۆن دۆلار بووه، کە تێکرای نرخی دیاری کراوی هەر بەرمیلێك بە ٨٢ دۆلار ٦٦ سەنت فرۆشراوە.
وەزارەتى نەوت روونیشیکردووەتەوە، لەمانگى رابردوو كۆی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور هه‌نارده كراوه، رۆژانە سێ ملیۆن و ٤٣٣ هەزار بەرمیلربووە و بڕی هەناردەکراوەیش بۆ وڵاتی ئەردەن ١٧٢ هەزار و ٣٨٣ بەرمیل نەوتبووە.
باس لەوەشکراوە، هەناردەی نەوت لە گەیارەوە یەک ملیۆن و ٣٨ هەزار و ٧٧٩ بەرمیل بووە و كۆی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور هه‌نارده كراوه، ١٠١ ملیۆن و ٧٦٤ هه‌زار و ٦٢٠ به‌رمیل بووه.