له دواى كۆمپانیاى كار و قه‌یوان،
كۆمپانیاى ماس بڕى 700 میگاوات كاره‌با به به‌غد ده‌فرۆشێت
پشكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له فرۆشتنى كاره‌با به به‌غدا سه‌دا 25 ە
بوار، تایبه‌ت
له دواى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆمپانیاى ماسى ئه‌حمه‌د ئیسماعیل، ده‌ستده‌كات به فرۆشتنى بڕى 700 مێگاوات كاره‌با به حکومەتی عێراق.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، له دواى بێهیوابوونى له حكومه‌تى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى خستنه‌گه‌ڕى ته‌واوى وێسته‌گه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با، كۆمپانیاى ماس كه خاوه‌ندارییه‌تى هه‌رسێ وێستگه‌ى كاره‌باى هه‌ولێر و دهۆك و چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات له ئێستادا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقى رێككه‌وتووه به‌مه‌ستى فرۆشتنى بڕى 700 مێگاوات كاره‌با به حكومه‌تى عێراق.
بوار زانیویه‌تى، له دواى هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاى كار و قه‌یوان كه رۆژانه بڕى زیاتر له هه‌زار و 400 مێگاوات كاره‌با به حكومه‌تى عێراق ده‌فرۆشن كۆمپانیاى ماسى ئه‌حمه‌د ئیسماعیلیش له هه‌فته‌ى رابردووه‌وه ده‌ستى به فرۆشتنى كاره‌با به به‌غدا كردووه.
به‌پێى به‌دواداچوونى بوار، به‌هۆى به‌كارهێنانى تۆڕه‌كانى كاره‌باى هه‌رێم و ناوه‌ڕۆكى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با هه‌یه‌تى له‌سه‌دا 25ى پشكى قازانج بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌ریه‌ك له وێستگه‌ى كاره‌باى بازیانى كۆمپانیاى قه‌یوان و وێستگه‌ى كاره‌باى خورمه‌له‌ى كۆمپانیاى كار و هه‌رسێك ویستگه‌ى كاره‌باى ئه‌حمه‌د ئیسماعیل له هه‌ولیر و دهۆك و سلێمانى تواناى به‌رهه‌مهێنانى زیاتر له 6 هه‌زار میگاوات كاره‌بایان هه‌یه.