گرنگ

حكومه‌تى هەرێم لیژنه‌‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای هه‌رێم پێکدەهێنێت

2023-12-02

 

حكومه‌تى هەرێم لیژنه‌‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای هه‌رێم پێکدەهێنێت

بوار:
به‌ بڕیاری کەمال محەمەد وه‌زیری كاره‌بای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌، له‌باره‌ی كوژانه‌وه‌ی گشتی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان پێكهێنرا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك لە وەزارەتى کارەبا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر كوژانه‌وه‌ی گشتی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان، كه‌ له‌ رۆژی 30/11/2023 روویدا، وه‌زیری كاره‌با لیژنه‌یه‌كی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ پێكهێناوه‌.

سەرچاوەکە راشیگەیاند، وه‌زیری كاره‌با ده‌یه‌وێت هۆكاری كوژانه‌وه‌ی گشتی كاره‌با روونبكرێته‌وه‌، چونكه‌ له‌ ساڵی 2017ـه‌وه‌ حاڵه‌تی وا رووینه‌داوه‌ كه‌ ماوه‌ی 12 كاتژمێر كاره‌با له‌ سیسته‌می گشتی بكوژێته‌وه‌".

سەرچاوەکە ئەوەشى راگەیاندووە، وه‌زیری كاره‌با لیژنه‌كه‌ی راسپاردووه‌، له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هۆكاره‌كه‌ ئاشكرا بكرێت و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ بخرێته‌ڕوو".

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color