گرنگ

چەكدارانی "پ*ك*ك"ە، ئەو كەسەیان كوشت كە لە سەنگەسەر هاوكاری میتی توركیا دەكرد

2023-12-05

 

چەكدارانی "پ*ك*ك"ە، ئەو كەسەیان كوشت كە لە سەنگەسەر هاوكاری میتی توركیا دەكرد

#بوار
چەكدارانی "پ*ك*ك"ە لە شارۆچكەی سەنگەسەر ئەو كەسەیان كوشت كە لە سنوری سەنگەسەر هاوكاری دەزگای میتی توركی كردبوو.

رۆژی 11ی تشرینی دووەم، ئەندامێكی دەزگای میتی توركیا لە شارۆچكەی سەنگەسەر تەقەی لە كەسێك كرد كە لە دۆسییەی كوژرانی بەرپرسێكی باڵای میت لە رێستورانتی هۆقەباز لە شاری هەولێر تێوەگلابوو. بەڵام ئەو كەسە بە برینداری توانی ئەندامەكەی میت بكوژێت.

ئەو كەسەی كە لە سەنگەسەر تەقەی كردبوو، ماوەی دوو ساڵ بوو لە شاری سلێمانی لە ئارایشگایەكی بەناوبانگی ئەو شارە كاری دەكرد، بەڵام دواتر دەردەكەوێت ئەو كەسە كارمەندی دەزگای میتەو ئامانجی كوشتنی ئەو كەسە بووە كە لە دوای ڕوداوەكەی ڕێستورانتی هۆقەباز لە هەولێرەوە هاتووەتە سەنگەسەر. ئەگەرچی ئەو كەسە سێ گولەی بەردەكەوێت، بەڵام دەتوانێت بەبرینداری كارمەندەكەی دەزگای میت بكوژێت.

بەپێی زانیارییەكانی بوار، چەند رۆژێك دوای ڕووداوی كوژرانی ئەو كارمەندەی دەزگای میت، چەكدارانی "پ*ك*ك"ە ئەو كەسە دەست نیشان دەكەن كە هاوكاری ئەو كارمەندەی دەزگای میتیكردووە. پاش ڕووداوەكە لەنزیك سەنگەسەر بە دەستڕێژی گولە ئەو كەسە دەكوژن كە هاوكاری دەزگای هەواڵگری توركیای كردبوو.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color