گرنگ

قوباد تاڵەبانی: لە كەیسی تیرۆركردنی شەهید نیاز دەرگەڵەی سەرەداوی باش دەست کەوتووە

2023-12-05

 

قوباد تاڵەبانی:
لە كەیسی تیرۆركردنی شەهید نیاز دەرگەڵەی سەرەداوی باش دەست کەوتووە

بوار،

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت،
پێشوازیمان کرد لە بنەماڵە و كەسوكاری شەهید نیاز دەرگەڵەیی. دڵنیامان کردنەوە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە لێكۆڵینەوەکان سەبارەت بە كەیسی تیرۆركردنی شەهید نیاز و سەرەداوی باشیان دەست کەوتووە بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە.

بنەماڵەی شەهید نیاز دەرگەڵەیی، بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەرەوەرن کە لەناو ریزەکانی یەکێتیدا خزمەتێکی زۆری گەلی کوردیان کردووە. بەهەموو شێوەیەك هاوكار و پشتیوانیان دەبین.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color