گرنگ

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوەو تاوتوێى بودجە و موچە دەکات

2023-12-06

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوەو تاوتوێى بودجە و موچە دەکات
بوار:
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا چەند بابەتێک تاوتوێ دەکات.

فەرمانگەى میدیا و زانیارى هەرێم بڵاویکردەوە، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لە بارەی دوا پێشهاتی بەشە بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان، لە میانەی دوا سەردانی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا.

فەرمانگەکە بڵاویشیکردەوە، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا راپۆرتی جێگری سەرۆکوەزیران پشتبەست بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە راسپاردنی جێگری سەرۆکوەزیران بۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان تایبەت بە پرسی زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خستەڕووی راسپاردە و چارەسەرەکان.

هەروەها ئەوەشى بڵاویکردەوە، لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا راپۆرتێک سەبارەت بە بارودۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color