سەبارەت بە "گڕگرتن" فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی روونکردنەوە دەدرێت
بوار، سلێمانی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رەتیدەکاتەوە فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەیان گڕیگرتبێت و دەڵێت "مەشق و راهێنانی کارمەندان" بووە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ بەئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی پلانی كتوپڕی فڕۆكەخانە و نوێنەرانی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی مەشقی پلانی كتوپڕی فڕۆكەخانەی نێوەدەوڵەتی سلێمانی بەسەركەوتووی ئەنجامدرا.