گرنگ

ئارام قادر لە هاوپەیمانی دووخرایەوە

2023-12-07

 

ئارام قادر لە هاوپەیمانی دووخرایەوە

بوار، سلێمانی
سەرکردایەتی کاتی هاوپەیمانی نیشتمانی ڕایدەگەیەنن ، ئارام قادر لە سەرۆکایەتی حیزبەکەیان "دوورخراوەتەوە" و سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەن.

سەرکردایەتی کاتی هاوپەیمانی نیشتمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردۆتەوە، ئەوان لە ساڵی رابردووەوە بڕیاریان داوە بە لادان و دوورخستنەوەی ئەیوب نیعمەت قادر ناسراو بە ئارام قادر لە سەرۆکی حیزبەکەیان، خۆیشیان دوای هەڵبژاردنی پارێزگاکان، کۆنگرە دەبەستن.

راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە "رێگە نەدرێت سەرۆکی دوورخراوە سبەینێ بەناوی کۆنگرەوە، گردبوونەوە رێک بخات کە ٩٥٪ی هاوپەیمانی نین".

هەروەها وتوویانە "بە مافی خۆمان دەزانین سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو کەسانە تۆمار بکەن کە رێگە بەم کارە نایاساییە دەدەن و سکاڵاش لەسەر ئارام قادر تۆمار دەکەن بۆ فێڵکردن و هێنانی خەڵکی دەرەوەی هاوپەیمانی بە ناشەرعی".

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color