گرنگ

بوار زانیارى لەبارەى تەقەکردنەکەى شەوى رابردووى سلێمانى بڵاودەکاتەوە

2023-12-07

 

بوار زانیارى لەبارەى تەقەکردنەکەى شەوى رابردووى سلێمانى بڵاودەکاتەوە
بوار:
سەرچاوەیەکى ئەمنى و ئاگادار، زانیارى نوێى لەبارەى تەقەکرنەکەى شەوى رابردوو لە شارى سلێمانى بۆ بوار ئاشکراکرد.
بە گوێرەى زانیارییەکانى سەرچاوەکە، ئەو تەقەکردنەى دەرەنگى شەوى رابردوو لە شارى سلێمانى کراوە، تەقەکردن بووە لە فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان، کە لەلایەن هێزێکى ئەمنى کراوە.
هەر بە گوێرەى زانیارییەکان، تەقەکردنەکە لەنزیک فەرماندەیی هێزەکانى حەفتاى یەکێتى بە چەکى جۆرى دۆشکە کراوە، بەڵام زانیارى تەواو نییە چ هێزێک بووە تەقەکەیان کردووە.
لەبارەى چارەنووسى ئەو درۆنەى تەقەى لێکراوە، سەرچاوەکە وتى: تەقەیەکى زۆر لە درۆنەکە کراوە، بەڵام ئەوەش دیارنییە، کە ئایا درۆنەکە خراوەتە خوارەوە یان نا.
درەنگانێکى شەوى رابردوو تەقەیەکى زۆر لە ناوچەیەکى شارى سلێمانى کراوەو بەشێکى زۆر لە هاووڵاتیانى گەڕەکى راپەرین گوێیان لە تەقەکردنەکە بووە، چەند ڤیدیۆیەکیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەى تەقەکردنەکە بڵاوکراوەتەوە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color