گرنگ

کەمکردنەوەی پاڵپشتی دارایی ئەمریکا، کێشەکانى پێشمەرگە قووڵتر دەکاتەوە


 

کەمکردنەوەی پاڵپشتی دارایی ئەمریکا، کێشەکانى پێشمەرگە قووڵتر دەکاتەوە

بوار:
بڕیارى کەمکردنەوەى هاوکارى و پاڵپشى دارایی ئەمریکا لە 20 ملیۆن دۆلارى مانگانەوە بۆ 15 ملیۆن دۆلارى مانگانە بۆ هێزى پێشمەرگەى کوردستان، پەیوەندى بە سیاسەتى ئیدارەى ئەمریکا بە سەرۆکایەتى جۆ بایدن هەیە، کە بەرانبەر هاوپەیمانەکانى لەناوچەکە پەیڕەوى دەکات.

بە گوێرەى راپۆرتێکى رۆژنامەى عەرەب، ماوەیەکە ئیدارەى جۆ بایدن پەیڕەوى سیاسەتێک دەکات، کە جۆرێک لە بێباکییە بەرانبەر هاوپەیمانەکانى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

هەر بە گوێرەى راپۆرتەکە، ئەم سیاسەتە کاریگەرى گەورەى داناوە، لەسەر سیاسەت و ستراتیژى ئەمریکا لەناوچەکە، کە رۆژنامەکە نمونەى بەو بریارەى ئەمریکا لەبارەى هێزى پێشمەرگە هێناوەتەوە، بەوەى پاڵپشى دارایی بۆ هێزەکانى ئەمریکا کەمکردووەتەوە.

رۆژنامەکە باسى لەوەش کردووە، ئەو بریارەى ئەمریکا کاریگەرى لەسەر هێزى پێشمەرگە دەبێت و کێشەکانى ئەو هێزانەش لەناوچەکە زیاتر قووڵدەکاتەوە، بەتایبەتى بابەتى یەکخستنەوەى هێزەکان، کە ماوەیەکە ئەمریکا جەختى لەسەر دەکاتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color