ئیسرائیل ناوەڕاستى دیمەشقى سوریا بۆردوومانکرد
بوار:
تەقینەوەیەکى گەورە لە ناوەڕاستى دیمەشقى پایتەختى سوریا روویداو تەقینەوەکەش بەهۆى بۆردومانەوە بووە.
ئاژانسی دەنگوباسی سوری سانا بڵاویکردەوە ، بەیانى ئەمرۆ شەممە بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە تەقینەوەیەکى گەورە لە ناوەڕاستى دیمەشق روویداوە.
هاوکات روانگەی سوری بۆ مافەکانى مرۆڤ بڵاویکردەوە، چوار کەس کوژراون.
روانگەى سورى بڵاویشیکردەوە، کە هێرشەکە بۆ سەر باڵەخانەیەک بووە لە ناوچەى مەزرە لە ناوەڕاستى دیمەشق، کە بەرپرسانی جیهاد و حیزبوڵا و کەسە نزیکەکانى ئێران بەکاری دەهێنن