گرنگ

 گرنگ

سبەی ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکەن

2024-01-24

 
سبەی ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکەن
بوار،
پارێزگاری سلێمانی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دارایی و ئابووری دەڵێت، سبەی رێککارەکانی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکەن.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، دەڵێت، پێشوازیمکرد لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی ئەنجومەنی وەزیرانی تایبەت بە پڕۆژەی هەژماری من.
پارێزگاری سلێمانی وتیشی،
لە کۆبوونەوەکەدا، بایەخی سیستمەکەو دەستپێکردنی پڕۆژەکە لە سلێمانی دوا، هەوڵەکانی وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دابینکردنی بودجەو مووچەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەشکردووە، وابڕیارە لە سبەینێوە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە دەستپێبکەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color