به‌غدا ئاماده‌نییه قه‌زرى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و كڕیارانى نه‌وتى هه‌رێم بداته‌وه
بوار، تایبه‌ت
سه‌ره‌ڕاى دواى چه‌ندین كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقى، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌غدا سووره له‌سەر ئه‌وه‌ى كه ناتوانێت قه‌رزى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم و كڕیارانى نه‌وتى هه‌رێم بداته‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست بوار كه‌وتووه، دواى چه‌ندین كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاندى به‌غداو رێككه‌وتن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام به‌غدا ئاماده نییه پاره‌ى قه‌رزى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و كڕیارانی نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانى رابردوو بداته‌وه.
ئه‌و قه‌رزانه‌ى كه هه‌رێمى كوردستان قه‌رزارى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانه، بوارى به‌رهه‌مهێنانه بڕیتین له شایسته داراییه‌كانى كۆمپانیاكان له ساڵانى رابردوو قه‌رزى كڕیارانى نه‌وتیش بریتین له‌و قه‌رزانه‌ى كه له رابردوودا وه‌ك پێشه‌كى فرۆشتنى نه‌وت له ژماره‌یه‌ك كڕیارى نه‌وت وه‌رگیران.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، جگه له قه‌رزى سێ ملیار دۆلارى ساڵانى رابردووى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى بوارى به‌رهه‌مهێنان له هه‌رێمى كوردستان هه‌رێمى كوردستان قه‌رزارى كڕیارانى نه‌وتى هه‌رێمیشه ئه‌مه‌ش ده‌خاته ئه‌ستۆى حكومه‌تى عێراقى