گرنگ

 گرنگ

وەزارەتی دارایی عێراق کێشەو کەموکوڕییەکانی لیستی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرادەکات


 
وەزارەتی دارایی عێراق کێشەو کەموکوڕییەکانی لیستی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرادەکات
بوار،
وەزارەتی دارایی عێراق بەنووسراوێک کێشەو کەموکوڕییەکانی لیستی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرادەکات، کە بۆ دابەشکردنی موچە ئاڕاستەی بەغداد کراوە.
نووسراوەکە، مانی ڕابردوو لە ڕێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم ئاڕاستەی هەولێر کراوەو تێیدا بە چەند خاڵێک کەمووکوڕییەکانی ئەو لیستەی ڕوونکردووەتەوە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێم ئاراستەی کراوە.
بە گوێرەی نووسراوەکە، لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم یە لیستەو وەزارەت وەزارەت جیانەکراوەتەوە، هەروەها ناوی فەرمانبەرانی سەربازی و مەدەنیش پێکەوە نێردراوە.
هەر به گوێرەی نووسراوەکە، لە لیستەکەدا ناوی دووبارە هەیەو پلەی وەزیفی فەرمانبەرانیش دیاری نەکراوە
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color