گرنگ

 گرنگ

عەرەب و تورکمان بەشداری کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ناکەن


 
عەرەب و تورکمان بەشداری کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ناکەن
بوار،
حەوت ئەندامی عەرەب و تورکمان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەشداری کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ناکەن و رێژەی یاسایی کۆبونەوەکە تەواو نابێت و کۆبونەوەکە ناکرێت.
بەپێی زانیاریەکانی بوار، ئەندامانی فراکسیۆنە عەرەبیەکان و بەرەی تورکمانی بەبیانوی ڕێکنەکەوتن لەسەر پۆستەکانی پارێزگاکە بەشداری کۆبونەوەکە ناکەن و داوا دەکەن پێشتر ڕێکەوتن بکرێت.
شەوی ڕابردوو ئەندامانی عەرەب کۆبونەوەیەکیان ئەنجامداوەو بڕیاریان داوە بەشداری کۆبونەوەکە نەکەن و دواتر بڕیارەکەی خۆیان بە بەرەی تورکمانی ڕاگەیاندووە و ئەوانیش بڕیاریانداوە بەشداری هیچ کۆبونەوەیەک نەکەن ئەگەر یەکێک لە لایەنی کوردی یان عەرەبی بایکۆتی کرد.
نوێنەرانی یەکێتی و پارتی و بابلیۆن ئامادەی خۆیان دەربڕیوە بۆ بەشداری لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەن، بەڵام بۆ تەواوکردنی رێژەی یاسای دەبێت ۹ ئەندام ئامادەی کۆبونەوەکەبن و لە ئەگەری ئامادە نەبونی عەرەب و تورکمان رێژەی یاسایی تەواو نابێت و کۆبونەوەکە ئەنجام نادرێت.
بڕیارە کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجامبدرێت
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color