وەزارەتی دارایی هەڵسەنگاندن دەکات
بوار،
وەزارەتی دارایی هەڵسەنگاندن بۆ ئەو بڕوانامانە دەکات کە بە بێ مۆڵەتى خوێندن بە دەست هاتوون
وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە نووسراوێكی فەرمیدا كە بۆ گشت وەزارەتەكان و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەتەوە گشتاندوویەتی، پۆلێنی هەڵسەنگاندنی ئەو بڕوانامە دەكات كە بە بێ مۆڵەتی خوێندن بەدەست هاتوون.
لە نووسراوەكەدا هاتووە: ئاماژە بە نووسراوى بەڕێز ئەنجومەنى وەزیران/ سکرتاریەت ژمارە (١٦٩٢٠) لە (٢٤/١٢/٢٠٢٣) وە ئاماژە بە فەرمانى وەزاریمان ژمارە (٧٤٣) لە (٢٢/١/٢٠٢٤) کە تایبەتە بە پێکهێنانى لیژنەیەک بۆ مەبەستى (پۆلێنکردنى هەڵسەنگاندنى حاڵەتەکانى ئەو بڕوانامانەى کە بە بێ مۆڵەتى خوێندن بەدەست هاتوون، بۆ ئەوەى لەڕووى زانستى و کارگێڕى و دارایى و یاساییەوە هەڵبسەنگێندرێن)، بۆ ئەم مەبەستە (٢) دوو دانە فۆرمى زانیارییتان بۆ ڕەوانە دەکەین، بۆ پڕکردنەوەى داتاى پێویست، لە ماوەى پازدە ڕۆژدا بۆمان ڕەوانە بکەن تاکوو کارى پێویست ئەنجام بدەین.