گرنگ

 گرنگ

ئەمریکا هۆکارى هێرشەکەى سەر بەغداد ئاشکرادەکات


 

ئەمریکا هۆکارى هێرشەکەى سەر بەغداد ئاشکرادەکات

بوار:

فەرماندەیی ناوەندى ئەمریکا بەرپرسیارى هێرشەکەى بەغدادى لە ئەستۆ گرت و رایگەیاند، ئەو سەرکردەیەى حیزبوڵا لە بەغداد کوژراوە بەرپرسە لە هێرشەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا لەعێراق و سوریا.

فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا لە ڕێگەی ئێکسەوە ڕایگەیاند: "کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی شەوى ٧ی شوبات، هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا هێرشێکی تاکلایەنەیان لە عێراق ئەنجامدا، ئەوەش لە وەڵامی هێرشەکانی سەر ئەندامانی ئەمریکی.

فەرماندەییەکە ئەوەشى راگەیاندووە، هێرشەکە بووە هۆی کوژرانی فەرماندەی حزبوڵای کەتایب، کە بەرپرسە بووە لە پلاندانانی ڕاستەوخۆ و. بەشداریکردن لە هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا”.

هەروەها ڕایگەیاند: ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی هێزەکانى لە عێراق و سوریا، درێغی ناکەین لە بە ئامانجگرتنى هەرکەسێک هەڕەشە لە سەلامەتی هێزەکانمان بکات”.

شەوى رابردوو کوژرانی "ئەبو باقر ساعدى" پشتڕاستکردەوە، ئەوەش لە ئەنجامى هێرشێک بۆ سەر ئۆتۆمبیلەکەى لە شەقامى فەڵەستین لە ناوەڕاستى بەغداد.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color