گرنگ

شیعەکان بەڵێنی تۆڵەکردنەوە لەکورد و سونە دەدەن


 

شیعەکان بەڵێنی تۆڵەکردنەوە لەکورد و سونە دەدەن 

گرفت بۆ هەمواری یاسای بودجە و هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دروست دەکەن 

بوار،

بایکۆتی پەرلەمانتارانی کورد و سونە لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بەهێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر گروپە چەکدارەکانی حەشد و گفتوگۆی  دەرکردنی هێزە بیانیەکان لەعێراق توڕەی و کاردانەوەی لایەنە شیعەکانی لێکەوتەوەو بەڵێنی تۆڵە کردنەوە لە کورد و سونە دەدەن.

 

مستەفا سەنەد، پەرلەمانتاری شیعە وتی، لەفراکسیۆنە کوردیەکان تەنها پەرلەمانتاری یەکگرتوو و کۆمەڵ ئامادەی دانیشتنەکە بوون، لە ئێستاوە گروپێک لە پەرلەمانتارانی شیعە دروست دەکەین ناهێڵین رێژەی یاسایی(نیساب) تەواو ببێت بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و بەهەمان شێوە ڕێگا نادەین خشتەکانی ناو یاسای بودجە هەموار بکرێتەوە کە تایبەتن بە ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لەبودجە.

 

عەلی تورکی، پەرلەمانتاری شیعە لەتۆڕی ئێکس دەربارەی بەشداری نەکردنی فراکسیۆنە کوردیەکان دەڵێت، خۆیان بە هاوبەش دەزانن لەبودجەی عێراق، بەڵام هاوبەش نین لە سەروەری عێراق.

 

فالح خزعەلی، پەرلەمانتارێکی تری شیعەکان دژی سونە دەڵێت، دڵنیابن تاکۆتای ئەم خولە موحسین مەندەلاوی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات و ناهێڵین سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color