گرنگ

تورکیا بە نیازە پێشمەرگە بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتێکی سەربازی لە دژی گەریلا لە هەرێم بەکاربهێنێت

2024-02-12

 

تورکیا بە نیازە پێشمەرگە بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتێکی سەربازی لە دژی گەریلا لە هەرێم بەکاربهێنێت

بوار:
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی پێشووی هێزی پێشمەرگەی سوپای هەرێمی کوردستان، نیازی تورکیای ئاشکرا کرد بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتێکی سەربازی گەورە دژی گەریلاکانی پەکەکە لەناو خاکی عێراق و هەرێمدا.

جەبار یاوەر بۆ رۆژنامەی عەرەب ئاشکراشیکردووە، ئەنقەرە بەنیازە لەم هەڵمەتەدا بەشێوەیەکی سەرەکی پێشمەرگە بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی هیچ زیانێکی گەورە لەنێو هێزەکانیدا نەبێت، هۆشداریشیدا لەوەی هەوڵی تورکیا مەترسیی دووبارە هەڵگیرساندنی شەڕی براکوژی لێدەکرێت.

یاوەر قسەی لەبارەی سەردانەکەی ئەم دواییەی شاندی سەربازی تورکیا بە سەرۆکایەتی یاشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا بۆ عێراق و هەرێم کردووە، کە لەگەڵ گروپێکی گەورەی بەرپرسانی عێراق و هەرێمی، لەنێویاندا سەرکردە کوردەکان کۆبووەوە.

ئەو باسی لەوەش کردووە، کە لە دانوستانە باڵاکانی گولەر و مەتین گۆرەک، سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا لە بەغدا و هەولێر هەبووە، بۆیە چاوەڕوانییەکان سەبارەت بە کردەوەی سەربازی هاوبەشی تورکیا-عێراق-کورد لە دژی گەریلا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەگەرێکی بەرزە.

 

پێش سەردانەکەی گولەر بۆ عێراق دوو سەردانی یەک لە دوای یەک لەلایەن ئیبراهیم کالین سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا بۆ ئەو وڵاتە ئەنجامدرا و لەو ماوەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەردوو شاری بەغدا و هەولێر وتووێژی ئەنجامدا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color