گرنگ

 گرنگ

ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە جارێکى تر شکستیهێنا لە ئەنجامدانى کۆبوونەوەو هەڵبژاردنى سەرۆکى ئەنجومەنەکە


 
ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە جارێکى تر شکستیهێنا لە ئەنجامدانى کۆبوونەوەو هەڵبژاردنى سەرۆکى ئەنجومەنەکە
بوار:
ئەنجومەنی نوێی پارێزگاری دیالە جارێکى تر نەیتوانی دانیشتنی خۆی ئەنجام بدات، ئەمەش بۆ سێیەم جار لەسەریەک لە ماوەی دوو هەفتەدا، سەرەڕای ئامادەکارییە چڕەکانی دوێنێ شەو.
بەهۆی نەبوونی نیسابی یاسایی ئەنجومەنی دیالە بۆ جاری سێیەم لەسەریەک نەیتوانی دانیشتنەکەى ئەنجام بدات، ئەمەش سەرەڕای ئاگادارکردنەوەی ئەندامانی لە ئامادەبوون و لە تەوابوونى ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوە.
ژمارەی ئامادەبووان لە کۆی 15 ئەندام تەنها 6 ئەندام بووە، بەمەش نەتوانراوە نیسابى یاسایی بۆ کۆبوونەوە ئامادەبێت، کە پەنجا کۆیەکى ئەندامانى ئەنجومەنەکەیە.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەى رابردووش ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە دوو جار هەوڵیدا بۆ کۆبوونەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە ئەنجامدانى کۆبوونەوەکە و هەڵبژاردنى سەرۆکى ئەنجومەن و پارێزگارى دیالە
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color