گرنگ

لاهور شێخ جەنگی دەستبەرداری ئاڵاو لۆگۆی یەکێتی بوو

2024-02-12

 
دوای وەرگرتنی مۆڵەتی حزبەکەی،
لاهور شێخ جەنگی دەستبەرداری ئاڵاو لۆگۆی یەکێتی بوو
نوسینگەی ڕاگەیاندنی لاهور شێخ جەنگی ئاڵاو لۆگۆی یەکێتی لادا
دوای ئەوەی بوار، لە ڕێگای کۆمەڵێک بەڵگەو دیکۆمێنتەوە دامەزراندنی حزبێکی نوێی لەلایەن لاهور شێخ جەنگیەوە بەناوی حزبی بەرەی گەل بڵاو کردەوە کە لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم مۆڵەتی بۆ وەرگیراوە. نوسینگەی ڕاگەیاندنی لاهور شێخ جەنگی ئاڵاو لۆگۆی یەکێتی لەسەر پەیجەکانی لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا لادا.
هاوکات لە لالەزاریش ئاڵای یەکێتی لادراو چیتر لە پەیام و کۆبونەوەکانی لاهور شێخ جەنگی، ئاڵاو لۆگۆی یەکێتی دانانرێت و لۆگۆیەکی نوێ بۆ نوسینگەی لاهور شێخ جەنگی دروست کراوە.
لۆگۆکە ڕەنگی سەوز بەسەریدا زاڵە، بەڵام لە نوسینەکان ڕەنگی زەرد و خۆڵەمێشی و سور بەکارهێنراوە.
لاهور شێخ جەنگی، جگە لەهەرێم لە فەرمانگەی پارتە سیاسیەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق مۆڵەتی حزبێکی تری وەرگرتووە و چاوەڕوانی بڕیاردان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات تا بەشدار بێت.
لەدوای ڕووداوەکانی ٨ی تەمووز تا کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی میدیای لاهور شێخ جەنگی دەستەواژەی هاوسەرۆک و هاوسەرۆکی یەکەمی بەکار دەهێناو لە پەیام و دەرکەوتنەکاندا ئاڵاو لۆگۆی یەکێتی بەکار دەهێنرا. لە دوای کۆنگرەوە و دەستەواژەی هاوسەرۆک لادراو لە چەند کاتژمێری ڕابردووش نوسینگەی ڕاگەیاندنی لاهور شێخ جەنگی بەفەڕمی دەستبەرداری ئاڵاو لۆگۆی یەکێتی بوو و چیتر بەکاری ناهێنن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color