گرنگ

" پێوەری زیرەک، کامێرای تیژڕۆی و تۆمارکردنی چەک دەستپێدەکات" حکومەتی عێراق کارەکانی حکومەتی هەرێم دووبارە دەکاتەوە

2024-02-12

 
" پێوەری زیرەک، کامێرای تیژڕۆی و تۆمارکردنی چەک دەستپێدەکات"
حکومەتی عێراق کارەکانی حکومەتی هەرێم دووبارە دەکاتەوە
بوار،
حکومەتی عێراق لەسەرەتای ئەمساڵەوە دەستیکردووە بەجێبەجێکردنی سێ پڕۆژە کە پێشتر لەهەرێم خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستی بەتۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت کردووە، هەمان میکانیزمی حکومەتی هەرێمی بەکارهێناوەو لە ڕێگای بنکەکانی پۆلیسەوە هاوڵاتیان چەکەکانیان تۆمار دەکەن و لە ڕێگای فۆڕمێکەوە زانیاری لەسەر چەکەکە تۆمار دەکرێت.
کڵێشەکە نزیکە لە کڵێشەی فۆڕمی تۆماری چەک کە لەساڵی ڕابردوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە ڕێگای بنکەکانی پۆلیسەوە چەکی بێ مۆڵەتی هاوڵاتیانی تۆمارکرد.
لەلایەکی ترەوە، هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی کارەبای عێراق بڕیاریدا، پێوەری زیرەک بۆ بەشداربوانی کارەبا دابنرێت و بڕیار دراوە لە ماوەی داهاتوو لە بەغدای پایتەختەوە دەست بە دانانی پێوەرەکان بکرێت و پێوەرەکان هاوشێوەی پێوەری زیرەکی کارەبا دەبێت لە هەرێم کە دوو ساڵە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوەو لەجۆری سمارت دەبن بەشێوەیەک بتوانرێ کۆنترۆڵ بکرێن.
هەروەها پێش چەند ڕۆژێک یەکەم کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی ئۆتۆمبێل لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە لە بەغداد دانرا و وەزارەتی ناوخۆی عێراق پلانی هەیە لە سەرجەم ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکان کامێرای تیژڕۆی هاوشێوەی هەرێم جێگیر بکات، ئەم بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دوای ئەوە هات ساڵی ڕابردوو عێراق ژمارەیەکی پێوانەی تۆمارکرد لە قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color