گرنگ

 گرنگ

عێراق و ئەمریکا، لیژنە بۆ کشانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانان پێكدەهێنن


 
عێراق و ئەمریکا، لیژنە بۆ کشانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانان پێكدەهێنن
بوار:
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، ٣ لیژنە لە نێوان بەغدا و واشنتۆن پێکهێنراون بۆ کشانەوەی هێزەکانى هاوپەیمانی لە عێراق.
سەرچاوەکە بۆ بەغداد یەوم ئاشکرایکردووە، لە خولی دووەمی دانوستانەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن سەبارەت بە کشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر درێژەدان بە کۆبوونەوەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا". "
ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی 3 لیژنە لە نێوان بەغدا و واشنتۆن بۆ تەواوکردنی کشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق".
حکومەتی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو، کە گفتوگۆکانی لەگەڵ واشنتۆن سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستپێکردەوە، ئەوەش دواى دروستبوونى گرژى لە ئەنجامى هێرشێکى ئەمریکا بۆ سەر ناوەڕاستى بەغداد.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color