گرنگ

هێزەكانی كۆماندۆی یەكێتی، گەمارۆی ماڵی دێرین كویخا عوزێری دەدەن

2024-02-12

 

هێزەكانی كۆماندۆی یەكێتی، گەمارۆی ماڵی دێرین كویخا عوزێری دەدەن

#بوار
لەچەند رۆژی ڕابردوو، دەمەقاڵێ لە نێوان كوێخا دێرین عوزێری و بازرگانێكی شاری سلێمانی دروست دەبێت، لەسەر دروستكردنی پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون لە سنوری كەنەكەوە لە شاری سلێمانی.

بەهۆی ئەم دەمەقاڵێیەوە دێرین كوێخا عوزێری كە فەرماندەی هێزە تایبەتەكانی پێشمەرگەیە، تەقە لەو بازرگانە دەكات و بە سەختی برینداری دەكات.

كەس و كاری ئەو بازرگانە، ئەو فەرماندە سەربازییە بەوە تۆمەتبار دەكەن كە داوای سەرانە دەكات و لە بەرامبەردا ئەو فەرماندە سەربازییە بیانوی ئەوەیە كە ئەو بازرگانە دەیەوێت پرۆژەی نیشتیەجێبوون لەسەر زەوی ژمارەیەك جوتیاری خزمەكەی ئەو دروست بكات و مافی ئەو جوتیارانە نەدات.

لە چەند رۆژی ڕابردوودا چەندین هەوڵی نێوەندگیری هەبوون بۆ تەسلیمكردنی ئەو فەرماندە سەربازییە بە هێزەكانی ئاسایش، بەڵام تا ئێستا ئەو هەوڵانە هیچ ئەنجامێكی نەبووە.

بەپێی زانیارییەكانی بوار، بەیانی ئەمرۆش هێزێكی زۆری كۆماندۆی یەكێتی بە فەرمانی ڕاستەوخۆی بافڵ تاڵەبانی گەمارۆی ماڵی دێرین كوێخا عوزێرییانداوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color