گرنگ

كوێخا دێرین عوزێری، بەنهێنی سلێمانی جێهێشتووەو هەڵهاتووە بەفەرمانی بافڵ تاڵەبانی دەست بەسەر موڵك و ماڵی كوێخا دێریندا گیرا

2024-02-12

 

كوێخا دێرین عوزێری، بەنهێنی سلێمانی جێهێشتووەو هەڵهاتووە

بەفەرمانی بافڵ تاڵەبانی دەست بەسەر موڵك و ماڵی كوێخا دێریندا گیرا

#بوار
درەنگانی شەوی ڕابردوو، كوێخا دێرین عوزێری فەرماندەی هێزە تایبەتەكانی یەكێتی بە شێوەیەكی نهێنی شاری سلێمانی جێهێشتووەو بافڵ تاڵەبانیش دەست دەگرێت بەسەر ماڵ و موڵكەكەیدا.

لەچەند رۆژی ڕابردوو، دەمەقاڵێ لە نێوان كوێخا دێرین عوزێری و بازرگانێكی شاری سلێمانی دروست دەبێت، لەسەر دروستكردنی پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون لە سنوری كەنەكەوە لە شاری سلێمانی.

بەهۆی ئەم دەمەقاڵێیەوە دێرین كوێخا عوزێری كە فەرماندەی هێزە تایبەتەكانی پێشمەرگەیە، تەقە لەو بازرگانە دەكات و بە سەختی برینداری دەكات.

كەس و كاری ئەو بازرگانە، ئەو فەرماندە سەربازییە بەوە تۆمەتبار دەكەن كە داوای سەرانە دەكات و لە بەرامبەردا ئەو فەرماندە سەربازییە بیانوی ئەوەیە كە ئەو بازرگانە دەیەوێت پرۆژەی نیشتیەجێبوون لەسەر زەوی ژمارەیەك جوتیاری خزمەكەی ئەو دروست بكات و مافی ئەو جوتیارانە نەدات.

بەپێی زانیارییەكان، كوێخا دێرین عوزێری بەشێوەیەكی نهێنی شاری سلێمانی جێهێشتووەو ئامادە نەبووە خۆی ڕادەستی هێزەكانی ئاسایشی یەكێتی بكات.

دوای هەڵاتنی كوێخا دێرین عوزێری بەفەرمانی بافڵ تاڵەبانی سەرجەم موڵك و ماڵی ناوبراو دەستی بەسەردا گیراو جوڵەپێكردنی هێزەكانی كۆماندۆی یەكێتی لە شاری سلێمانی بۆ جێبەجێكردنی ئەو فەرمانەی بافڵ تاڵەبانی بووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color