گرنگ

سلێمانى پشت لە کاڵاى تورکى و روو لە کڕینى کاڵاى ئێرانى دەکات


 
سلێمانى پشت لە کاڵاى تورکى و روو لە کڕینى کاڵاى ئێرانى دەکات
بوار:
دانیشتوانى سلێمانى پشت لە کاڵاى تورکى و روو لە کڕینى کاڵاى ئێرانى دەکەن، ئەوەش بە قسەى سەلام عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی لە سلێمانی.
سەلام عەبدوڵا لەو بارەوە بۆ ئاژانسى بەغداد یەوم دەڵێت: راستە سلێمانى زیاتر کاڵاى ئێرانى دەکڕێت، بەڵام بابەتەکە سیاسى نییەو چەند هۆکارێکى تر هەیە، چونکە رێگاکان لەگەڵ ئێران بە ڕێژەی ٧٠% لە تورکیا نزیکترە.
هەروەها دەڵێت: نرخی کەرەستە و کەلوپەلی ئێرانیش بە ڕێژەی 75% لە کاڵای تورکی کەمترە، هەروەها بەهۆی قەیرانی دارایی سلێمانییەوە، بەکاربەر بەدوای بەرهەمی هەرزاندا دەگەڕێت، بەم شێوەیەش دەبینین بازاڕەکانی سلێمانی پشت بە بەرهەمە ئێرانییەکان دەبەستن لە کاڵای تورکی.
عەبدوڵڵا هێمای بۆ ئەوەش کرد کە "سلێمانی زیاتر لە دەروازەیەکی گومرگی لەگەڵ ئێران هەیە، هاوکات ڕێگەیەکی ترانزیتە بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق، هەر بۆیەش چالاکی بازرگانی لە سلێمانی هێشتا باشە، سەرەڕای قەیرانی دارایی".
ڕۆژی چوارشەممە (25ی تشرینی یەکەمی 2023)، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فەتحی مودەرەس قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران ئاشکرا کرد، کە بە قسەى ئەو قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران ساڵانە لە ڕێگەی سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەوە دەگاتە زیاتر لە ٨ ملیار دۆلار”.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color