گرنگ

چوارچێوەى هەماهەنگى چاوەڕێى لەدایکبوونى یاسایەک بۆ دەرکردنى هێزەکانى ئەمریکا لەعێراق دەکات


 
چوارچێوەى هەماهەنگى چاوەڕێى لەدایکبوونى یاسایەک بۆ دەرکردنى هێزەکانى ئەمریکا لەعێراق دەکات
بوار:
سەرکردەیەکى چوارچێوەی هەماهەنگی پشتڕاستی کردەوە، هیچ پاشەکشەیەک نییە سەبارەت بەدەرکردنى یاسای دوورخستنەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق لە قۆناغی داهاتوودا و بۆ ئەوەش چاوەڕێى لەدایکبوونى یاساکە لە پەرلەمان دەکەین.
غەریب عەسکەر، کە هاوکات پەرلەمانتارى چوارچێوەى هەماهەنگییە بۆ بەغداد یەوم رایگەیاند، نوێنەری چوارچێوەی هەماهەنگی و نوێنەرانی دیکە پێداگرن لەسەر دەرکردنى یاسایەک بۆ دوورخستنەوەی سەرجەم هێزە بیانییەکان لە عێراق، و هیچ پاشەکشەیەک لەم بابەتە ناکرێت".
ئاماژە بەوە دەکات کە "داواکاری بۆ دەرکردنى یاساکە و ئامادەکردنى ڕەوانەی لیژنە پەیوەندیدارەکان کراوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە بڕگەکانى یاساکە.
عەسکەر کە ڕاپۆرتەری پەرلەمانیشە، ڕایگەیاندووە، “سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران بەتوندی پاڵپشتی دەکردنى یاساکە دەکات بۆ دوورخستنەوەی سەرجەم هێزە بیانییەکان لە عێراق، هەروەها هیچ هەوڵێکیش بۆ دواخستنى قبووڵناکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، سەرەتاى ئەم هەفتەیە، سەرۆکایەتی پەرلەمان داواکارییەکی بە واژۆی زیاتر لە 100 پەرلەمانتارى ئاراستەی لیژنەی یاسایی کرد بۆ دەرکردنى بۆ یاسای دوورخستنەوەی هێزەکانی ئەمریکا
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color