وادەى هەموارکردنەوەى یاساى بودجەى عێراق ئاشکراکرا
بوار:
موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لهپهرلهمانی عێراق رایگەیاند، لە 10 ڕۆژی داھاتودا ھەمواری یاسای بودجە دەگاتە پهرلهمان، لەگەڵ گەیشتنیشی، لیژنەکەیان وردبینی بۆ بڕگەو مادە ھەموارکراوەکان دەکاتو دواتر بۆ پەسەندکردنی دەخرێتە دەنگدانەوە. موعین کازمى راشیگەیاند، ئێستا حکومەتی عێراق سەرقاڵی دوایین ڕێککارە ھونەرییەکانە بۆ ئامادەکردنی ھەمواری یاسای بودجە، کە تێچوی بەرھەمھێنانی نەوتو شایستە داراییەکانی چاودێری کۆمەڵایەتیو چەند بابەتێکی دیکەی لەخۆدەکرێت، ئەمە جگە لەو برگانەى تایبەتە بەر هەرێمى کوردستان. ئەو باسى لەوەش کردووە، لیژنەى دارایی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی کۆبووەتەوەو باسیان لە دیاریکردنى خشتەیەک کردووە بۆ پەسەندکردنى هەموارەکە، بۆ ئەوەى بە زوویی ئەو پرسە لە پەرلەمان تێپەڕێنرێت.