گرنگ

 گرنگ

پێگەیەکى بەریتانى: بەم نزیکانە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان دەستپێناکاتەوە

2024-02-17

 

  پێگەى ئارگەسی بەریتانی بڵاویکردەوە، کە بەم نزیکانە هەناردەکردنى نەوتى هەرێمى کوردستان دەستپێناکاتەوە، ئەمە سەرەڕاى بەردەوامى گفتوگۆکانى نێوان هەولێر و بەغداد لەو بارەوە.

پێگەکە لە راپۆرتێک، بڵاویکردەوە، کە هیچ ئاماژەیەکى روون نییە بۆ ئەوەى گفتوگۆى نێوان هەولێر و بەغداد گەیشتبێتە ئەنجام و هەناردەى نەوت دەستپێبکاتەوە، بۆیە بەم نزیکانە هەناردەى نەوت دەستپێناکاتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، نزیکەى 11 مانگە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان راگیراوە، چەندین گفتوگۆش لەنێوان هەولێر و بەغداد بە مەبەستى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت ئەنجامدراوە، بەڵام تائێستا هیچ ئاماژەیەک بۆ رێککەوتن نییە.

لەدواین کۆبوونەوەشى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ هاکان فیدان وەزیرى دەرەوەى تورکیا باسیان لە گفتوگۆکان بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان کردووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color