گرنگ

د. لەتیف ڕەشید، مەرسومی کۆماری بۆ پارێزگاری سەڵاحەدین دەرناکات دەبێت ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین پارێزگارێکی تر هەڵبژێرێت


 
 
بەپێی نوسراوێکی نهێنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدینی کردووە مەرسومی کۆماری بۆ دەست بەکاربوونی ئەحمەد عەبدوڵا جبوری ناسراو بە ئەبو مازن دەرناکرێت تاوەکو وەک پارێزگاری سەڵاحەدین دەست بەکار بێت.
بەپێی نوسراوەکەی سەرۆک کۆمار لەبەر ئەوەی ئەبو مازن پێشتر لەسەر دۆسیەی گەندەڵی سزادراوەو بەر لێبوردنی ساڵی ۲۰۱٦ کەوتووە.
ئەبو مازن، چەند دۆسیەیەکی تری لەسەرە لە دەستەی دەستپاکی، بۆیە مەرسومی کۆماری دەست بەکاربوونی بۆ دەرناکرێت و هەڵبژاردنیشی وەک پارێزگار پێچەوانەی یاسایە و دەبێت ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین پارێزگارێکی تر هەڵبژێرێت.
ئەبو مازن سەرۆکی قەوارەی جەماهیر وەتەنی بوو، کەسێکی نزیکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان و لیستەکەی لە پارێزگای سەڵاحەدین پلەی یەکەمی بەدەست هێناو توانی پێنج کورسی بباتەوە کە کورسیەکیان کاندیدی یەکێتی بوو.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color