گرنگ

 گرنگ

لیژنەى دارایی دڵنیایی لە ناردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەدات

2024-02-26

 

سەرۆکى لیژنەی دارایی پەرلەمان وردەکاری بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان روونکردەوەو رایگەیاند، لەمەولا بەغداد مانگانە موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەنێرێت.
عەتوان عەتوانى، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان، بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاند،
لە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیدا هاتووە، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە هەمان بنەمای مووچەی فەرمانبەرانى عێراق دابین بکات.ئاماژەی بەوەشکرد،
بڕیارەکە ڕوونە کە هەر لایەنێک ڕێگری لە جێبەجێکردنی هەر یەکێک لەو بڕگانە بکات، خۆی دەخاتە بەردەم لێپرسینەوە و دادپەروەری.هەروەها عەتوانی ئاماژەی بەوەدا کە “بڕی تەرخانکردنەکان بەشێک دەبێت لە تەرخانکردنی بودجەى هەرێم کە دەکاتە 12.67% لە بودجەى گشتى عێراق و ئەوەی لێی دەمێنێتەوە بۆ دابینکردنی دارایی پڕۆژەکان و پێداویستییەکانی دامەزراوەکانی هەرێمە”.ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی دارایی مانگانە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکات"،
ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ بڕیارەکەدا بکەن بەمەبەستی دابینکردنی دارایی فەرمانبەران.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color