گرنگ

 گرنگ

وەزیری دارایی عێراق لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم قسەی کرد

2024-02-26

 

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەبارەی ناردنی  مووچەی ئەم مانگەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان قسەی کرد و ڕایگەیاند ناردنی پارە، پەیوەستە بە پێشکەشکردنی لیستی ناوی مووچەخۆران.

 

وەزیری دارایی عێراق ڕاشیگەیاند، بەئەلیکترۆنیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانمان کردووەتە مەرج بۆ خەرجکردنی لە مانگەکانی داهاتوودا.

 

لەبارەی هەمواری بودجە ناوبراو وتی، بەم نزیکانە خشتەکانی تایبەت بە بودجەی 2024 دەنێرینە ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەندکردن و ناردنی بۆ پەرلەمانی عێراق.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color