گرنگ

هەناردەکردنەوەى نەوت تەوەرى سەرەکى گفتوکۆکانى مەسرور بارزانییە لەگەڵ بەرپرسانى ئەمریکا


 

هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان تەوەرى سەرەکى گفتوکۆکانى مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستانە لەگەڵ بەرپرسانى ئەمریکا.

بە گوێرەى ئەو راگەیەنراوانەى مەسرور بارزانى، لەبارەى کۆبوونەوەکانى لەگەڵ ئەنتۆنى بلینکن وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا و بەرپرسانى ترى ئەو وڵاتە بڵاویکردووەتەوە، هەناردەکردنەوەى نەوت تەوەرى سەرەکى گفتوکۆکانى ناوبراوە لەگەڵ بەرپرسانى واشنتۆن.

هەر بە گوێرەى راگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکان باسى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت کراوەو جەختکراوەتەوە، کە دەبێت هەناردەى نەوتى هەرێم دەستپێکاتەوە، ئەوەک ئەوەى بەغدا و هەولێر لەسەرى رێکدەکەون.

لە راگەیەنراوەکاندا باس لەوەش کراوە، مەسرور بارزانى داواى لە بەرپرسانى ئەمریکى کردووە، کە هاوکارى گفتوگۆکانى هەولێر و بەغداد بکەن، بۆ ئەوەى بەزوویی هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان دەستپێبکاتەوە.

ماوەى ساڵێکە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان راگیراوە ئەوەش بەهۆى یەکلاکردنەوەى سکاڵایەکى عێراق لە دژى تورکیا لەلایەن دادگاى نێوبژیوانى پاریس لە فەرەنسا، کە هەناردەکردنى نەوتى هەرێمى بەخاکى تورکیا بەناسایایی دایە قەڵەم.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color