گرنگ

لە سلێمانى رێگرى بۆ جێبەجێکردنى پرۆژەى "ئەژمارى من" دروست دەکرێت

2024-02-28

 


لە سلێمانى رێگرى بۆ جێبەجێکردنى پرۆژەى "ئەژمارى من" دروست دەکرێت، بەو هۆیەشەوە تائێستا دەست بەجێبەجێکردنى پرۆژەکە نەکراوە.

بە گوێرەى ئەو زانیارییانەى تایبەت دەست بوار کەوتووە، لە سلێمانى رێگرییەکى گەورە هەیە، بۆ ئەوەى دەست بە جێبەجێکردنى سیستمى بانکى "ئەژمارى من" بکرێت، کە تایبەتە بە دروستکردنى ئەژمارى بانکى بۆ فەرمانبەران.

هەر بە گوێرەى زانیارییەکان، رێگرییەکان پەیوەندى بەوەوە هەیە، کە بەرپرسانى ئیدارەى سلێمانى پێیانوایە ئەم پرۆژەیە بۆ لەناوبردنى سیستمى بایۆمەترییە، کە پێشتر لەلایەن قوباد تاڵەبانى راگەیەنراو پرۆژەکەش بە تەواوى جێبەجێکراوە، بەڵام بۆ فەرمانبەران کاریپێناکرێت.

بوار زانیویەتى، ئێستا حکومەتى هەرێم لە هەوڵدایە ئەو رێگرییانە لابەرێت و دەست بە پرۆژەکە بکرێت لە سلێمانى، هەر بۆ ئەو مەبەستەش، ئەمڕۆ شاندێکى ئەنجومەنى وەزیران بە سەرۆکایەتى ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردە هاتووەتە سلێمانى دەیەوێت کار بۆ لابردنى رێگرییەکان بکات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color