عەبدوڵای حاجی مەحموود، جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات داوای یەکریزی ناو حیزبەکەی دەکات
لە پەیامەکەی دەڵێت، لەدوای گۆڕینی شێوازی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەیەک بازنەییەوە بۆ چەن بازنەیی، ڕووبەڕووی ئەرکی نوێ و شێوازی نوێی کارکردن دەبینەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەر گۆڕانێکدا ئەگەری هاتنەپێشەوەی لیست و قەوارەی نوێ و پاشە کشەی هەندێکی تر هەیە.
عەبدوڵا کە کێشەی لەگەڵ محەمەدی حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتەکەی کەبراشیەتی هەیەتی و باسی لەوەشکردووە،ئەوەی گرنگە بۆ پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پێویستی بەخۆ سازدان ئامادەسازی و رێکخستنەوە و یەکڕیزی نێوانیانە بۆ ئەوەی بتوانن لە داهاتوودا لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەرکەوتووبن.