رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى لەبارەى تێنەگەیشتووین، بۆیە پێویستە روونکردنەوە لەو بارەوە بدرێت.
رێبەر ئەحمەد راشیگەیاند، پێویستە حکومەتى عێراق و هەرێم لە رێگەى وەزارەتەکانى دارایی هەماهەنگى بکەن، بۆ ئەوەى پرسى موچە بە زوویی چارەسەر بکرێت.
لەبارەى سوتانى بازاڕى لەنگەى هەولێر و دەنگۆى سوتانى لەلایەن گروپێکى تورکییەوە وەک ئەوەى بانگەشەى بۆ دەکرێت، رێبەر ئەحمەد وتى: ئێمەش ئەو دەنگۆو بانگەشەمان بینیوەو لە رێگەى ئەو لیژنەى پێکهێنراوە بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەکەین.